فەرجاد دەروێشی ئارشیڤ - KHRN

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا

ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان...

زیاتر

کوژرانی خۆپیشاندەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە ورمێ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش خۆپیشاندەرێکی ٢٣ ساڵانی خەڵکی ورمێ بە ناوی فەرجاد دەروێشی لە ناو خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییانە لە گەڕەکی وەلی عەسری ورمێ کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان و کوژرا. دەوترێت ئەم خۆپیشاندەرە لە حاڵێکدا کە بە قورسی بریندار ببوو براوەتە ناوەندێکی پزیشکیی شاری ورمێ، بەڵام لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست داوە. https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2022/09/Sequence-03_1.mp4 ساتی برینداربوونی ئەم خۆپیشاندەرە بە...

زیاتر