قادر محەمەد زادە ئارشیڤ - KHRN
قادر محەمەدزادە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێجشەممە ٣٠ خەزەڵوەر / ١١.٢١ "قادر محەمەدزادە"، بەنکراوی سیاسیی کورد پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بۆ بەدوواداچوون بۆ داواکارییەکانی پاش مانگێک و ٩ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنی لە خواردن هێنا. قادر محەمەدزادە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٠.١٦ پاش ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە سزای ٧ ساڵ بەندکرانی دۆسییە تازەکەی جێبەجێ دەکرێت دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن. ئەو بەندکراوە سیاسییە...
زیاترقادر محەمەدزادە – بەندیخانەی ناوەندیی یەزد
زیاترقادر محەمەدزادە
هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان
دەستبەسەرکران: ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤ / ٢٠٠٦.٠١.١٩
سزا: ١٨ ساڵ بەندکران
ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد
مانگرتنی قادر محەمەد زادە لە بەندیخانەی یەزد بەردەوامە/ دۆخی تەندروستیی ناجێگیر راگەیەنرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، قادر محەمەدزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە رۆژی 24ی رەزبەرەوە/ 10.16 دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندرەستییەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی یەزدەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم بەندیخانەیە گوازراوەتەوە و لەوێش رێگەی نەداوە سێرۆمی (کانۆلا) بۆ دانێن و پاشان هەر بەو دۆخە نالەبارەوە بۆ بەندی گشتی بەڕێکراوە. بە پێی زانیاریی سەرچاوەکانی "تۆڕ"، دۆخی جەستەیی ئەم بەندکراوە سیاسییە ناجێگیرە و...
زیاتردوایین زانیارییەکان سەبارەت بە مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقز
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٠.٣١ "حەسەن رەستگاری مەجد" بەندکراوی سیاسیی کورد پاش بەڵێنی ئەرێنی جێگری داواکاری گشتیی ورمێ و پاش ٣٩ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. هەروەها "قادر محەمەدزادە" و "ئیقبال زارعی" دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی دیکە مانگرتنەکەیان لە بەندیخانەکانی یەزد و سەقزدا هەروا بەردەوامە. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی پێنج شەمەی رابردوو، قادر محەمەد زادە لە شازدەهەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانەی یەزد بۆ...
زیاترمانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا بەردەوامە
مانگرتنی حەسەن رەستگاری مەجد، قادر محەمەد زادە و ئیقبال زارعی، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقزدا بەردەوامە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیقبال زارعی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سەقز لە رۆژی چوارشەمەوە (24ی رەزبەر/ 10.16) بە هۆی ئەوەیکە فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە رێگە نادات بە مەرج ئازاد بکرێ، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاری ئازادکردنەكەی بە مەرج، پێشتر...
زیاترقادر محەمەد زادە لە بەندیخانەی یەزد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
قادر محەمەد زادە بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە جێبەجێکرانی سزای حەوت ساڵ بەندکران دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. دەگوترێت جێبەجێکردنی ئەو سزایە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشابووەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "سزای حەوت ساڵ بەندکرانی قادر محەمەدزادە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بە ئەنقەست پێشتر لەلایەن دیوانی باڵاوە پشتڕاست نەکرابوویەوە، بەڵام ئەو سزایە لە ئێستادا...
زیاتر