كامێران ئارشیڤ - KHRN
دوو چالاکی مەدەنی لە کامیاران ئازاد کران
دوو چالاکی مەدەنی کورد بە ناوەکانی بێهزاد کەمانگەر و رەفیق کاکی رۆژی ١٨ی خەرمانان/ 09.09 بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کران. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهزاد کەمانگەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و رەفیق کاکی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کران. ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد وێڕای پێنج چالاکی دیکە لە کامیاران بە ناوەکانی بورهان...
زیاترچارەنووسی سەرکەوت گودەرزی پاش دە رۆژ نادیارە
دە رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەرکەوت گودەرزی هاووڵاتی کورد تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: "رۆژی چوارشەممە ۱۶ی گەلاوێژ (حەوتی ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەرکەوت گودەرزی لە شاری کامیاران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ئەویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گۆاستۆتەوە." هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە...
زیاترگواستنەوەی سێ چالاکوانی کامێرانی لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندان
لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو" حوسێن کەمانگەر"، "باسام مورادی" و " خالید زەمانی" لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و سنە بۆ زیندانی شاری كامێران گواستراونهتهوه. بە پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی شەممە، ۱۹ی گەلاوێژ/10.08.2019، حوسێن کەمانگەر لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران و خالید زەمانی و باسام مورادی لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بڕیاری دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی كامێران گواستراونهتهوه. لە ئێستادا حوسێن کەمانگەر لە...
زیاتردرێژەی دەسبەسەر كردنی چالاکوانانی کورد لەكامێران; رێژەی دەسبەسەرکراوان گەیشته شەش کەس
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەسبەسەر كردنو چالاکوانانی کورد لە شاری كامێران، لە رۆژی رابردوو تاکوو ئێستا شەش کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعات دەسبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوێنێ وێڕای بڵاو کردنەوەی ههواڵی دەسبەسەر كردنی بە کۆمەڵ لە کامێران ناوی سێ هونەرمەندی کورد"برهان کەمانگەر","سیروان مورادی" و"ئاڕمان قۆیتاسی راگەیاندبوو. بە پێی ئهو زانیارییانهی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گهیشتوون، جگه لەو سێ کەسە،...
زیاترسێ چالاکوان و هونەرمەندی کورد لە شاری کامێران دهسبهسهر كران
ئەمڕۆ بەیانی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات چەند چالاکوانی کوردیان بە شێوەی هاوکات لە ناو ماڵ و شوێنی کاریان لە شاری کامیاران دەسبەسەر کردوون. ناسنامەی سێ لە گیراوانە" برهان کەمانگەر","سیروان مۆرادی" و"ئاڕمان قهیتاسی" کە دوو کەسیان ئەندامی کۆڕی موسیقی "کۆڕاڵ"ن بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەرکەوتووه بەڵام دەنگۆی ئەو هەیە رێژەی دەسبەسەر کراوان زۆر زیاتر لەوەی بێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران بە راگەیاندنی...
زیاتردەسبەسەر کردنی”برهان کەمانگەر” لە شاری کامێران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان" برهان کەمانگەر" هاووڵاتی خهڵكی شاری کامێرانیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووهتەوە. ئهو هاوڵاتییه له ئەندامانی گرووپی"کوراڵ" و هەروەها خوشکەزای" حوسێن کەمانگەر" ئەو چالاکوانە کوردەیە کە لە بەفرانباری ساڵی رابردووەوه لە دەسبەسەریدایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت:« بەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە ۱۵ی گەلاوێژ/06.08.20190 هێزە ئەمنییەکان رۆیشتوونەتە دوکانی مۆبایل...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون
لە ماوهی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، تهنیا له ماوهی یهك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكهم ٣٢ چالاکوانانی...
زیاترهێزەكانی پۆلیسی ئێران کاسبکارێکی کورد دەکوژن
رۆژی چوارشەممە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە رێگای شاری ئەهواز دهدهن به دهسترێژی گوله و دهیكۆژن. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: ئێوارەی رۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی۲۶ی مانگی پووشپەڕ( 2019-06-17 )، لە كاتی هەڵاتنی ئوتۆمبیلی جۆری پژو و بەدواکەوتنی لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێرانهوه، "میلاد فەتحی" کاسبکاری خەڵکی شاری کامیاران بە تەقە و دەسڕێژی گولەی ئهم...
زیاترمەترسی لە هەمبەر چارەنووسی حوسێن کەمانگەر چالاکڤانی دەستبەسەر کراوی کورد
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ۴ی پووشپەڕی ۲۷۱۹: حوسێن کەمانگەر، چالاکوانی سیاسی کورد کە لە ۱۵ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو، لە مانگی ڕێبەندانەوە تاکوو ئێستا هیچ پەیوەندیێکی بە بنەماڵەیەوە نەکردووە. "حوسێن کەمانگەر دوایین جار لە ڕێکەوتی ۱۷ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار پەیوەندیێکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەی هەبووە؛ دوای ئەو پویەندییە تاکوو ئێستا هیچ چەشنە پەیوەندیێکی لەگەڵ بنەماڵەی نەبووە. لێپرسینەوانە ئەمنییەتیێکان پێیان ڕاگەیاندووە هەتا کاتێ کە لە...
زیاتر