كوشتنی هاووڵاتییانی كورد ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 14, 2022

كوژرانی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ خوی

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان (١٣ی سێپتامبر)، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی عه‌سگه‌ر ده‌روێشزاده‌ خه‌ڵكی گوندی كه‌ركووش ی شاری خوی سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌م ناوچه‌ سنوورییه‌دا كوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار دوای پێشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: كاتژمێر ٣ی ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، عه‌سگه‌ر ده‌روێشزاده‌ كه‌ وه‌كوو ڕێنیشانده‌رله‌ گه‌ڵ گروپێك له‌ هاووڵاتییانی ئه‌فغانی له‌ كاتی...

زیاتر

کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە بانە

شەوی ڕابردوو لە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکاندا لە ناوچەی سنووریی «سەیرانبەند»ی بانەی پارێزگای کوردستان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەعدی پیران کوژراوە. سەرچاوەیەکی ئگادار لە شاری بانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «شەوی ڕابردوو ٦ی ڕەشەمە هێزە ئینتیزامییەکان لە سێ ڕیانی بەقیەتوڵڵای ناوچەی سنووریی سەیرانبەندی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا کاسبکارێکی ٣٥ ساڵان بە ناوی سەعدی پیران دەستبەجێ...

زیاتر