كۆڵبه‌ران ئارشیڤ - KHRN
برینداربوونی گه‌نجێكی كۆڵبه‌ر ئه‌ندامی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، له لایه‌ن هێزه سنوور پارێزهكانهوه
بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی خه‌رمانان (١٣ی سێپتا‌مبر)، لاوێکی کولبەر ی ئەندامی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی ئاستی ئومید کاراتەی ئێران بە ناوی ھیوا عەزیز نه‌جات لە کاتی کولبه‌ریدا لە ناوچەی سنووری "هەنگەژەاڵ" ی بانه‌ی سه‌ر به پارێزگای كوردستان، كه‌وته به‌رته‌قه‌ی هێزه سنوور پارێزه‌كان و بریندار کرا.. ئه‌م کۆلبه‌ره ته‌مه‌ن 19 ساڵه دوای برینداربوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی له شاری بانه...
زیاتربریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزهكان له نه‌وسوود
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «میلە»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی عومەر عەبدی ٣٢ ساڵان و عوسمان ئەحمەدی ٢٩ ساڵان بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی شاری پاوە کراون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی...
زیاتربریندار پێنج بوونی كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه سنوور پارێزه‌كانی ئێران له نه‌وسوود
ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ٨ی گوڵان (٢٨ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «میلە»ی نەوسوود بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی نامدار حسەینی و ئەمین وەیسی بریندار بوون. هەروەها ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە...
زیاترحهفتهیهكی خوێنین بۆ كۆڵبه‌ران; گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێكی بریندار له نه‌خۆشخانه‌دا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) کۆڵبەری کورد ئارش نووری دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. ناوبراو دەمەوبەیانی هەمان ڕۆژ بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە قورسی بریندار ببوو. ئارش نووری ٣٠ ساڵان، خێزاندار و دانیشتووی جوانڕۆ بوو. تەنها لە دوو ڕۆژدا دوو کۆڵبەر...
زیاتربریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
به پێی ئه‌و زانیارییانه كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ی خالهكێوه(٥ی ئاوریل)، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنووری نه‌وسوودی سه‌ربه پارێزگای كرماشان به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و به هۆی ئه‌و ته‌قه لێكردنه‌وه لانیكه‌م سێ كۆڵبه‌ریان بریندار كردووه. ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌م كۆڵبه‌رانه ئاكۆ خودا مورادی فه‌ڕ كه خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانییه، ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره كه ده‌یان ساچمه به‌ر...
زیاترپێنج كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود و ورمێ بریندار بوون
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، پێنج كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی پووریا وه‌یسی، فه‌ریاد وه‌یسی، میلاد ئه‌حمه‌دی، ئێحسان حه‌بیبی و نیهاد محه‌ممه‌دپوور بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییەکانی نه‌وسود له پارێزگای كرماشان و ورمێی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، هێزه سنوورپارێزەکان له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود گرووپێكی كۆڵبه‌ریان به چەکی ڕاوکردن (تاپڕ) داوەتە به‌ر دەسڕێژ...
زیاتربرینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی گەڵاڕێزان، دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دوپزە»ی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم خەندەدار بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «میرشێخ حەیدەر»ی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێ کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠دا لە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان لە ناوچەی «کانی سێ‌و»ی بانە دەستەیەک کۆڵبەر کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵان بە ناوی ڕەسوول کەریمی گیانی لەدەست دا. پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانیشدا هاووڵاتییەک بە ناوی سیروان گوڵزاری لە حاڵێکدا کە هیچ کاڵایەکی پێ نەبوو، لە ناوچەی سنووریی «قوڵقوڵە»ی مەریوان کەوتە بەر...
زیاتردوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە بریندار بوون
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٩ی خەرمانان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی بەهمەن کەریمپەنا خەڵکی بانە و ئارمان ڕەسوولی خەڵکی بۆکان بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراون. لە دوو حەفتەی ڕابردوودا کاروانێک لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری...
زیاتر