لەسێدارەدان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 7, 2025

دەرکردنی دوازدە بڕیاری لەسێدارەدان، بەندکران و بێبژاردنی پارە بۆ ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»

پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان بە ناوەکانی عەلی (سۆران) قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری و تەیفوور سەلیمیی بابامیری لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە و ڕاوێژکاریی ئیسماعیل بەزرکاری، بە گشتی سزای دوازدە جار لەسێدارەدان، چەندەها ساڵ بەندکران و بێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا. بۆ هەشت تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکەیش سزای بەندکران...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2025

بەردەوامبوونی سەرکوتکارییەکان لەژێر سێبەری شەڕ و پاش ئاگربەستدا؛ کوشتنی دوو هاووڵاتی، لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، سەدان حاڵەتی دەستبەسەرکردن و بەردەوامیی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا

پاش تێپەڕینی حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسراییلدا دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە، کەشی قورسی ئەمنی باڵی بەسەر زۆرێک لە شارەکانی کوردستاندا کێشاوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، جێگیرکردنی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا پەرەی سەندووە و ئەم هێزانە درێژەیان بە شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردن، ئەشکەنجەدان و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتیان و...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2025

سێ بەندکراوی تۆمەتبار بە «هاوکاریکردن و سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە ورمێ لە سێدارە دران

ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت و ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوول، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» و «افساد فی‌الارض» لە ڕێگای هاوکاریکردن و سیخوڕیکردنەوە بۆ ئیسراییل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٥ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە شێوەی نهێنی و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران. لەسێدارەدانی بەپەلەی...

زیاتر
حوزه‌یران 11, 2025

لە کەرەج سێ بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی کرماشان و هەرسین بە ناوەکانی مەسعوود ناسری، ئەردەشیر سوڵتانئابادی و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی...

زیاتر
حوزه‌یران 10, 2025

لە کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەریم هیممەتی و حەمزە یاری کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٧ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان (٩ی ژوەن) لە سێدارە...

زیاتر
حوزه‌یران 10, 2025

نۆ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە کەرەج لە سێدارە دران

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١٠ی ژوەنی ٢٠٢٥) ڕایگەیاند کە ٩ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە سێدارە دراون. هەواڵنێریی «میزان» کە سەر بە دەزگای دادوەرییە، لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هیچ ئاماژەیەکی بە ناسنامە و شوێنی لەسێدارەدانی ئەم کەسانە نەکردووە و تەنها ڕایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوانە لە ڕێبەندانی ١٣٩٦دا (٢٠١٨) لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداراندا لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی...

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2025

لە کەرەج و ورمێ سێ بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی عەلی کەرەمی نەسر، عەلیڕەزا شەهبازی و ناسر نەبیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٣ی ژوەنی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی عەلی کەرەمی نەسر و عەلیڕەزا شەهبازی لە زیندانی قزلحەساری جێبەجێ کراوە. ئەم...

زیاتر

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥)  بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی...

زیاتر

لە کەرەج لانیکەم دوو بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان بە ناوەکانی ڕەحیم ئەمیری و ئەمیر ئیبراهیمی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥)  بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە...

زیاتر