لەسێدارەدان ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 9, 2020

میاندۆئاو؛ به‌ندكراوێك له‌ سێداره‌ درا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی توڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ، ١٩ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی دانیال دیوانی ئازه‌ر خه‌ڵكی مه‌هاباد كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی سادق به‌رمه‌كی سزای له‌ سێداره‌دان(قه‌ساسی نه‌فس)ی بۆ ده‌رچووبوو له‌ زیندانی میاندۆئاو جێبه‌جێ كرا.  پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زدا، حوكمی ئێعدامی تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی ئه‌م دۆسیه‌ به‌ ناوی كه‌مال ئه‌سغه‌ری، ٢٣ ساڵان له‌ زیندانی مه‌هاباددا جێبه‌جێ كرا بوو.  دانیال دیوانی ئازه‌ر...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2020

هه‌واڵی ته‌كمێڵی له‌ ورمێوه‌؛ مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی چوار زیندانی له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا

كاتژمێر ١٠ی شه‌و، هه‌واڵی ته‌كمێڵی؛ خۆ كوشتنی یه‌كێك له‌ زیندانیانی مه‌حكوم به‌ ئێعدامبنه‌ماڵه‌ی مووسا كه‌نعانی، زیندانیی مه‌حكووم به‌ ئێعدام كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لەگه‌ڵ سێ زیندانیی دیكه‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون، توانیان ڕه‌زایه‌تی خاوەن خوێنەکان یان هەمان ئه‌ولیای ده‌م وه‌ربگرن. به‌ڵام عه‌لی مه‌له‌كزاده‌، یه‌ك له‌ زیندانییانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، چه‌ند كاتژمێر لەمەوپێش به‌ بڕینی ڕه‌گی ده‌ستی خۆی هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌. ناوبراو...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2020

ورمێ؛ گواستنەوەی لانیکەم چوار زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٧ی گەڵاڕێزان، لانیکەم چوار بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی ١-٢ ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.ناسنامەی یەک لەم بەندکراوانە عەلی مەلێکی خەڵکی ورمێیە کە لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووە.بەرپرسانی زیندان بنەماڵەی ئەم چوار بەندکراوەیان ئاگادار کردۆتەوە کە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2020

سنە؛ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ڕەزبەر، زیندانییەک بە ناوی شەهرام تەخشا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە کاتی دزیکردندا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.شەهرام تەخشا، ٣٠ ساڵە و خەڵکی کرماشان، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ براکەیدا بە تۆمەتی «کوشتن و دزی» دەستبەسەر کرابوو،...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2020

سنه‌؛ گواستنەوەی ژنێکی‌ به‌ندكراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێدارەدان

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ژنێكی به‌ندكراوی زیندانی سنە کە تۆمه‌تبارە به‌ كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێداره‌دان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوە.زه‌ینه‌ب خودامورادی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵان و خه‌ڵكی شاری قوروه‌ی‌ پارێزگای كوردستان، زیاتر لە پێنج ساڵە له‌ زیندانه‌ و سزای قه‌ساسی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ناوبراو كه‌ پێشتر به‌ هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونییه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌ خەوێندرابوو، تاوانباره‌ به‌ كوشتنی مندالێکی خۆی و...

زیاتر
ئه‌یلول 10, 2020

ورمێ؛ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك جێبه‌جێ كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بەره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی خزر قه‌وی‌دڵ له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ جێبه‌جێ كرا.ئه‌م به‌ندكراوه‌ کە خه‌ڵكی سه‌رده‌شت بوو، ساڵی ١٣٩٢ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە ناوەڕاستی خاکەلێوەی ئەمساڵ و دوابەدوای کەوتنەوەی شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانەکانی ئێراندا، لەگەڵ چەند بەندکراوی دیکەدا بۆ...

زیاتر

سنه‌؛ له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێك دوای ١٣ ساڵ زیندانیبوون

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ‌ناوی فایه‌ق ئه‌حمه‌دی دوای تێپەڕینی ١٣ ساڵ بە سەر زیندانیبوونیدا، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.ئه‌م به‌ندكراوه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو. ناوبراو ٣٩ساڵ ته‌مه‌نی بوو و ساڵی ١٣٨٦ به ‌تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی خۆی له‌ شه‌ڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا، ده‌ستبه‌سه‌ر و بە بڕیاری دادگا‌...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2020

سنە؛ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی مورتەزا پیرخزری لە زیندانی سنەدا جێبەجێ کرا، ئەم کەسە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» (قەتڵی عەمد) لە دادگادا حوکمی «قەساسی نەفس»ی بۆ دەرچووبوو.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر هەواڵی گواستنەوەی ئەم بەندکراوە و بەندکراوێکی دیکەی بە ناوی سەعید موحەممەدیفەڕ بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە بە مەبەستی لەسێدارەدانیان، بڵاو کردبۆوە و وتبووی: «بەرپرسانی بەندیخانە بنەماڵەی...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2020

ورمێ؛ کوشتنی یەکێک لە خاوەن خوێنەکان (ئەولیای دەم) دوای لەسێدارەدانی بکوژەکە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ دوای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی عەبدی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خاوەن خوێنەکە (ئەولیای دەم) دوای چوونە دەرەوە لە بەندیخانە لە لایەن برایەکی عەلی عەبدییەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لە دەست داوە.دەوترێت کە عەلی عەبدی چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرا و حوکمی قەساس (لەسێدارەدان)ی بۆ...

زیاتر