لەیلا تیرئەندەری ئارشیڤ - KHRN
لەیلا تیرئەندەری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان / ٠٢.١٣، "لەیلا تیرئەندەری"، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی کە لە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبارەوە / ٢٠١٩.١٢.٢٧، پاش ئەوەی بانگ کرابوو بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنە ئازادکراوە. ئەو چالاکوانە مەدەنیی پاش دەستبەسەرکرانی بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو فشارانەی خرابووە...
زیاتردۆخی تەندروستیی لەیلا تیرئەندەری پاش ٢١ ڕۆژ مانگرتن ناجێگیرە / بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئارمان وەفایی درێژکرایەوە
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە سنە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "لەیلا تیرئەندەری، چالاکوانی مەدەنی کە لە رۆژی ٧ی بەفرنبارەوە / ١٢.٢٨ دەستبەسەر کراوە و دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، هێشتا لە مانگرتندایە. ناوبراو لەم ماوەدا فشاری خوێن و کێشی جەستەی دابەزیوە. هەروەها بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئارمان وەفاییی هاوسەریشی جارێکی دیکە درێژکراوەتەوە". بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەیلا تیرئەندەری لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە کە مانگرتنەکەی دەست پێکردووە دەرمانە چارەسەرییەکانی بەکارنەهێناوە، ئەوەش...
زیاترگردبوونەوەی بنەماڵەی دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لەبەر دەم ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار / ٢٠٢٠.٠١.٠١، ئەندامانی بنەماڵەی "لەیلا تیرئەندەری" و "ئارمان وەفایی"، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ ئاگایی سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆڵەکانیان، لە بەر دەم دەزگای هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گردبوونەوە. چەند کاتژمێرێک پاش دەستپێکردنی ئەو گردبوونەوەیە، هێزەکانی پۆلیس بەشداربووانیان گەمارۆداوە و هەڕەشەیان لێکردوون کۆتایی بە گردبوونەوەکە بێنن. هەروەها هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە خۆپیشاندەرەکانیان گوتووە ئەگەر کۆتایی...
زیاترلەیلا تیرئەندەری، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لەقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لە سنە دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی بەفرانبار / ١٢.٢٨، "لەیلا تیرئەندەری"، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لەقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بانگراوە بۆ دەزگای هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و پاشان دەستبەسەرکراوە. دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانەی مافەکانی ژنان لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا بەمەبەستی دەرهێنانی بەردی گورچیلە لە نەخۆشخانەیەکی تاران نەشتەرگەریی بۆ کرابوو و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. جێگەی ئاماژەیە کە پێشتر...
زیاتر