مانگرتن له خواردن ئارشیڤ - KHRN
پووریا جەواهێری، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گرت
پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە زیاتر لە ٢٥ مانگە لە دۆخێکی...
زیاترمانگرتنی زیندانیی سیاسیی کورد عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا
عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا لە لایەن ساریخانلووی جێگری داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە بەندی زیندانیانی سیاسی و...
زیاترپشتیوانیکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە وریشە مورادی و داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای پشتیوانیکردن لە وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە شازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، داوایان لێ کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. ئەم چالاکانە لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٦ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و هاوکات لەگەڵ وریشە مورادیدا مان لە خواردن دەگرن و داوایان لەم زیندانییە سیاسییە کردووە دوای ئەم ڕۆژە کۆتایی بە...
زیاترمانگرتنی بێسنووری وریشە مورادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی بێسنوور و نادیار مان لە خواردن دەگرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی...
زیاترمانگرتنی سێ بەندکراو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا
هادی ڕوستەمی، ڕەزا ڕەمەزانی و سەلاح کەریمی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئیلام و بۆکان، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم سێ بەندکراوە کە لە دوازدەهەم و سێزدەهەم ڕۆژی مانگرتندان، لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ سزای ٢٥ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لەم حەفتانەی ڕابردوودا بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٢دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٣) لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام سزای لەسێدارەدانەکەی لە جۆزەردانی ئەمساڵدا (ژوەنی...
زیاترحەوتەم ڕۆژی مانگرتنی زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ
زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕاگرتنی درێژخایەن و چەندین مانگەی خۆیان لە دۆخی دژواری ئەم دوو بەندەدا، لە ڕۆژی ١٢ی خەرمانانەوە (٢ی سێپتامبەر) مانیان لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لانیکەم ٢٢ بەندکراو کە لە زیاتر لە ٦ مانگ لەمەوپێشەوە بۆ سزادان ڕەوانەی ئەم دوو بەندە کراون، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر...
زیاتر