مانگرتن له خواردنی بهندكراوانی سیاسیی زیندانی ورمێ ئارشیڤ - KHRN
دۆخی ناجێگیری کەیوان ڕەشۆزادە لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا / پەیامێک لە لایەن دایکیەوە
دۆخی تەندروستیی کەیوان ڕەشۆزادە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر. نازدار ڕوودساز، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەی، ڕایگەیاندووە کە کەیوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەلەبچە و پێبەندەوە لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە. کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندا...
زیاترمانگرتنی ناڕەزاییانەی ٤٣ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە زیندانی ورمێ لە ئاست نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکیدا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، سەرجەم ٤٣ زیندانییە سیاسی و مەزهەبییەکەی بەندی ١٠ی زیندانی ناوەندیی ورمێ وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر مۆڵەتنەدانی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان بە هەناردنی زیندانییە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، بەشەخواردنی دەوڵەتییان وەر نەگرتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئێستە ١٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کە لە زینداندا تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون، پێویستیان بە هەناردنی بەپەلەیە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی...
زیاتر