مانگرتن لە خواردن ئارشیڤ - KHRN
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی فەرید عینایەتی لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»
فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان. ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت، لە سی و پێنجەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بێبەشکردنی بەردەوامی لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی...
زیاتروریشە مورادی دوای بیست ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە پاش داواکاریی چالاکان، دامەزراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هاوبەندییەکانی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە...
زیاترپەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی لە پازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا
دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە بەرانبەر دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا پازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووری خۆی تێدەپەڕێنێت، ناجێگیر و خراپە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کێشی ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا ٧ کیلۆ دابەزیوە و دۆخی تەندروستیشی بە هۆی دابەزینی زەخت، میگرێن، ئازاری جومگەکان و کەمەرەوە چووەتە حاڵەتێکی...
زیاتریازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووری وریشە مورادی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووردا دژ بە سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندایە. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لەم ماوەیەدا تووشی دابەزینی زەخت، ئێشی جومگەکان و بێخەوی بووە و سەرەڕای ڕاسپاردەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین، تا ئێستا ئامادە نەبووە کانوولە وەربگرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، وریشە مورادی کە بە تۆمەتی «بەغی»...
زیاترشەشەم ڕۆژی مانگرتنی وریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣وە (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕوبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا بە شێوەی بێسنوور مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە ڕایگەیاندووە کە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا دەستی داوەتە مانگرتن لە...
زیاترکامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە
کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم...
زیاترزیندانیی سیاسیی کورد کامران قاسمی دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرت. ئەم زیندانییە سیاسییە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە و بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی...
زیاتردۆخی ناجێگیری محەممەد خودکام لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی بۆکاندا
دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندایە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار لەسەر خۆ چووە و لە قەرەنتینەی زیندانی بۆکانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکەی ئەم زیندانە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە کە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران...
زیاتر