مانگرتن لە خواردنی زیندانیی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN
تشرینی یهكهم 10, 2024
مانگرتنی بێسنووری وریشە مورادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی بێسنوور و نادیار مان لە خواردن دەگرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی...
زیاتر