محەممەد ساڵح نیکبەخت ئارشیڤ - KHRN
بانگهێشتکردن و دۆسیەسازی بۆ پارێزەری یاسایی ساڵح نیکبەخت
ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١١ی مارس) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسیەی ژینا ئەمینی، بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕش (موقەدەس) لە تاران کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم پارێزەرە یاساییە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی و بە کەفالەت ئازاد کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم پارێزەرە یاساییە...
زیاترمحەممە دساڵح نیکبەخت، پارێزەری حەیدەر قوربانی، داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە مەحکووم بە ئێعدامەی پێشکەشی دیوانی باڵای ئێران کرد
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد ساڵح نیکبەخت، یەک لە پارێزەرانی حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، رۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشکەشی دیوانی باڵای ئێران کردووە.سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت: «محەممەد ساڵح نیکبەخت لە قۆناغی لێپرسینەوە و دادگای یەکەمدا پارێزەری حەیدەر قوربانی نەبووە و ئێستە و لە قۆناغی پیاچوونەوەی کۆتاییدا پارێزەریی ناوبراوی...
زیاتر