محەممەد عەزیزی ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی هەشت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو
هەشت هاووڵاتیی کوردی سوننە بە ناوەکانی ئارمین مورادی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی، یووسف ئەلیاسی، حامید ئەلیاسی، یووسف نەیریزی، کۆمار نادری و عومەر بابایی لە شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ئارمین مورادی، محەممەد عەزیزی و محەممەد یووسفییان لە شەقامێکی شاری کرماشاندا دەستبەسەر کردووە. لە درێژەی ئەم...
زیاترلە قەسری شیرین هاووڵاتیی کورد محەممەد عەزیزی بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا
ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئینتیزامییەکان کاتێک کە هەوڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد عەزیزییان دەدا لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا شان و زگی بە سێ گوللە...
زیاتربرینداربوونی هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵان (١٠ی مەی) هاووڵاتییەکی ئاژەڵدار (چێوار)ی خەڵکی گوندی «دەرماناوێ»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی محەممەد عەزیزی، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دۆڵەبی»ی ئەم شارە بریندار بووە. ئەم پیاوە چێوارە کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە، کەوتووەتە بەر پەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکان و دوو گوللەیش بەر قۆلی کەوتووە و بریندار...
زیاتر