محەممەد فەرەجی ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 30, 2024

دەرکردنی سزانامەی «بەغی»، «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه» بۆ لانیکەم سێزدە هاووڵاتی و چالاکی کورد

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مام‌خەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2024

دەرکردنی سزانامە بۆ سێ دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه»

سزانامەی ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکاندا دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه» دەر کراوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕەوف شێخ‌مەعرووفی لە دۆسیەیەکدا تۆمەتی «افساد فی‌الارض»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دۆسیەکەی دوای دەرکردنی سزانامە بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕەشەمە (٢٣ی فێبرییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ئەفشین ڕەسوولی، محەممەد فەرەجی و ڕەزا محەممەدڕەزا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئەم هاووڵاتییانە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون. محەممەد فەرەجی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباردا (١٤ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو...

زیاتر