محەممەد یووسفی ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی هەشت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو
هەشت هاووڵاتیی کوردی سوننە بە ناوەکانی ئارمین مورادی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی، یووسف ئەلیاسی، حامید ئەلیاسی، یووسف نەیریزی، کۆمار نادری و عومەر بابایی لە شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ئارمین مورادی، محەممەد عەزیزی و محەممەد یووسفییان لە شەقامێکی شاری کرماشاندا دەستبەسەر کردووە. لە درێژەی ئەم...
زیاترگیانبەختکردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی لانیکەم نۆ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە پیرانشار و نەوسوود
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس) تەرمی سەعید سەلووسی، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دابوو، لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەم شارەدا دۆزرایەوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان لانیکەم هەشت کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد یووسفی، محەممەد مەحموودی، ئێحسان نەزەری، ئومید شەمسی، یاسین (پاشناو نەزانراوە)، سامان ڕوستەمی، غوڵامڕەزا فەیزی...
زیاتر