موحارەبە ئارشیڤ - KHRN

ئایار 2, 2025

ڕێگریکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی بە خالید زەمانی لە حەڤدەیەم ساڵی بەندکراندا

سەرەڕای ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیکردنی زیندانی ناوەندیی یەزد و داواکاری گشتیی ئەم شارە بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی بە زیندانیی سیاسیی کورد خالید زەمانی و دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕێگری لە پێدانی ئەو مۆڵەتە کردووە. ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دژایەتیکردن و ڕێگریکردنی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە تا ئێستا لە مافی ئازادیی مەرجدار و مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش بووە. بەپێی...

زیاتر
ئازار 3, 2025

قبووڵکردنی داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی زیندانیی سیاسیی کورد پەرهام پەروەری لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە

داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسیی کورد، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە قبووڵ کرا و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕادەستی دادگای هاوتەریب کرا. مازیار تاتایی، پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا (تویتەری پێشوو)، نووسیویەتی: «سێیەم داوای پێشکەشکراو بۆ دادگاییکردنەوەی پارێزوانەکەم پەرهام پەروەری، لە لایەن لقی لێکۆڵەرەوە لە دیوانی باڵای ئێراندا قبووڵ کرا. دوای هەڵوەشاندنەوەی سزای...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2024

دەرکردنی سزانامەی «بەغی»، «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه» بۆ لانیکەم سێزدە هاووڵاتی و چالاکی کورد

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مام‌خەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2024

دەرکردنی سزانامە بۆ سێ دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه»

سزانامەی ڕەوف شێخ‌مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکاندا دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «موحارەبه» دەر کراوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕەوف شێخ‌مەعرووفی لە دۆسیەیەکدا تۆمەتی «افساد فی‌الارض»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دۆسیەکەی دوای دەرکردنی سزانامە بۆ...

زیاتر
ئایار 25, 2021

مەهاباد؛ محەممەد حسەینی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سەیدمحەممەد حسەینی، زیندانی سیاسیی کورد بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) سەیدمحەممەد حسەینی بانگ کراوەتە بەردەم ئیجرای ئەحکامی زیندانی نەغەدە و سزای٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ...

زیاتر