موختار ئەسەدی ئارشیڤ - KHRN
چالاکیی ناڕەزاییانە دژ بە لەسێدارەدان؛ کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بۆ حەوت چالاکی مەدەنیی کورد لە سنە
دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی فاتمه زەندکەریمی، زارا محەممەدی، سوهراب جەلالی، موختار ئەسەدی، کەمال فەکووریان، جەمیل ئەمینی و جەمال ئەسەدی لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم چالاکوانانە دوای ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتەکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. دەوترێت دوابەدوای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە بەردەم بینای پارێزگای کوردستاندا...
زیاتردەستبەسەرکردنی موختار ئەسەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە سنە
موختار ئەسەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای سنە (پۆلیسی ئینتەرنێت)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە پیشەییە لە شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ماڵەکەیان پشکنیوە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی هێرشیەکەدا لە ماڵەوە نەبووە...
زیاتر