مووچش ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 28, 2022

دوو هاووڵاتیی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و سنە گیانیان لەدەست دا

دوانیوەڕۆی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤامبر) شۆڕش نیکنام، هاووڵاتیی ٣٣ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٧ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباددا بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. هەر لەم ڕۆژەدا ڕەزا کازمی، منداڵی ١٦ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 11, 2022

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٧ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مووچش

شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە، ژمارەیەک لە خەڵکی شارۆچکەی مووچشی پارێزگای کوردستان هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژی حکوومەتیان بەرز کردەوە. هێزە سەربازی-ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند هاووڵاتییەکیشیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبر) لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی شارۆچکەی مووچشدا لانیکەم ٧ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئومید ساعدمووچشی،...

زیاتر