میاندواو ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواو بە ناوەکانی ئەحمەد گورگین، پەیمان تەهازادە و ئیسلام فەیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم کەسانە و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسییاندا، توندوتیژیی زمانی و جەستەییان بەکار...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و مەهاباد

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی تر لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «لج»ی مەهاباد، هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی چیا پیرزاد، شەهرام بایزیدی‌ئازەر، کامبیز بایزیدی‌ئازەر و...

زیاتر

له‌ میاندواو هاووڵاتییه‌كی كوردی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «سەرچنار»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی مامل ئازەربەرزین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە حەفتەی ڕابردوو و هەر لەم گوندەدا هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی مەنسوور کەربەلایی و دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواویش بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «سەرچنار»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی مەنسوور کەربەلایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و حەسەن ماملی‌ئازەر خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواوی ڕاگەیاندبوو. تا ئێستە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و حەسەن ماملی‌ئازەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تا ئێستە لەسەر چارەنووس و تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر