میلاد کەریمی ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتن و ئەشکەنجەدانی چوار بەندکراو لە زیندانی ورمێ
میلاد کەریمی و موحسین بەشیری، ئەو دوو زیندانییە کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەنداندا (٣١ی ژانڤییە) دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون، تا ئێستایش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان. هەروەها ئێوارەی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) دوو بەندکراوی تر بە ناوەکانی حەمید ڕووزئەفزا و سالار محەممەدی بە قورسی کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزەکانی پاسەوانی و گاردی زیندان و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر...
زیاترلە ورمێ سێ بەندکراو دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) سێ زیندانی بە ناوەکانی میلاد کەریمی، موحسین مورادی و موحسین بەشیری وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نەگواستنەوەیاندا بۆ زیندانی ئەو شارانەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیانە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانیان لە خواردن گرت. ئەم بەندکراوانە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، بە دەستووری پەرویز سەعیدزادە، سەرۆکی بەندی ٢ی زیندان، کەوتنە بەر لێدانی گاردی زیندانەوە و...
زیاترگیانلەدەستدانی دوو کاسبکار و لەوانە منداڵێک بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بارخانەیەکی سووتەمەنیدا لە هەورامان
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بارخانەیەکی سووتەمەنیدا لە گوندی سنووریی «هانەگەرمەڵە»ی سەر بە نەوسوودی پارێزگای کرماشان، دوو کاسبکار بە ناوەکانی میلاد کەریمی ١٨ ساڵان و پوویا محەممەدعەزیزیان ١٦ ساڵان گیانیان لەدەست داوە. هەروەها منداڵێکی کاسبکاری تریش بە ناوی سۆران عەلیمحەممەدی تووشی سووتان بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. گوندی هانەگەرمەڵە لە خاڵی سفری سنووری لەگەڵ هەرێمی...
زیاتر