مێهدی جەمشیدی ئارشیڤ - KHRN

نیسان 28, 2023

لە کرماشان مێهدی جەمشیدی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئاست نائەمنبوونی خوێندنگەکاندا، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) مێهدی (سالار) جەمشیدی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئاست نائەمنبوونی خوێندنگەکاندا، دوای ٥٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی کرماشان ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (٤ی مارسی ٢٠٢٣) لە گردبوونەوەی بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی کرماشاندا بە مەبەستی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی مێهدی جەمشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی جەمشیدی، کرێکاری خەڵکی کرماشان، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمە (٤ی مارس) دوای بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکردنی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆیش چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە. گردبوونەوەی ڕۆژی شەممە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و...

زیاتر