مێهدی شەرەفیان ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 26, 2024

نامەی سەرئاوەڵای سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ

هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان و مێهدی شاهیوەند، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە خەرمانانی ١٣٩٦ـەوە (سێپتامبەری ٢٠١٦) لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر مەترسیی خێرای جێبەجێکردنی سزاکەی خۆیان هۆشدارییان داوە. ئەم بەندکراوانە لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو، شەهاب تەیمووری و مێهرداد تەیمووری، داوە و وتوویانە کە سەرۆکی لقی ٨ی جێبەجێکردنی سزاکانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2024

سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر

سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە دووتوێی هەواڵێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای دەرکراو بۆ ئەم دوو بەندکراوە، ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی...

زیاتر
حوزه‌یران 24, 2024

هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی چوار بەندکراو لە ورمێ

ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیندانی ناوەندیی ورمێ و لە دیداری چوار بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەستدا، هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعیلیان، هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزاکەیان لێ کردوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم دیدارەدا کە لەسەر داوای خودی ئەو زیندانیانە ئەنجام...

زیاتر
حوزه‌یران 8, 2022

مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی هەشت زیندانی لە تاران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) هەشت زیندانیی بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ زیندانێکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی نووسینگەی زیندان کراون، بەڵام بە هۆکاری نادیار گواستنەوەیان خراوەتە کاتێکی تر و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حوکمی ئەم کەسانە پەسەند کراوە، هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە. تۆڕی...

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2022

کۆتاییهاتنی مانگرتنی دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە لە زیندانی تارانی گەورە

  ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) هادی ڕوستەمی و مێهدی شاهیوەند، دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەست، لە پێنجەم ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا و دوابەدوای بەڵێنی هاوکاریکردنی بەرپرسانی زیندان و دادگا، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا. ئەم دوو زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گواستنەوەیاندا لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە بۆ زیندانی تارانی گەورە و نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا، مانیان لە خواردن گرتبوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە...

زیاتر