مەجید جەمشیدی ئارشیڤ - KHRN
لە کەرەج و مەهاباد چوار بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سوهراب ئەحمەدپوور، مەجید جەمشیدی، ڕەحیم بەرین و جەمال نەبووره کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و مەهاباد جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٧ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سوهراب ئەحمەدپوور و مەجید جەمشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری...
زیاترگواستنەوەی لانیکەم دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
مەجید جەمشیدی و حسەین مەنسووری، دوو بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت و نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. دەوترێت ئەم دوو بەندکراوە لەگەڵ سامان محەممەدیی خەیارە، بەندکراوی مەزهەبیی سزادراو بە لەسێدارەدان کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری...
زیاتر