مەهاباد ئارشیڤ - KHRN
نادیاربوونی چارەنووسی ئومێد فەقێ حسەینزادە، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد
دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئومێد فەقێ حسەینزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ساتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستا لە مافی...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی جەلال سەدەفی و بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە سیروان شاولەی هاوسەری
دوای تێپەڕینی ٥٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی جەلال سەدەفی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، ئەم هاووڵاتییە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدایە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە. هەروەها سیروان شاولەی هاوژینیشی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە و بۆ ماوەی...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی زیندانیی سیاسیی پێشوو قادر خەرامانفەر / بنەماڵەکەی بانگهێشت و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کرا
قادر خەرامانفەر، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕینی ٥٣ ڕۆژ هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدایە و بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە. هەروەها هاجەر ئامیای هاوژینیشی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، هەڕەشەی لێ کراوە کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، سنە، دێولان، سەقز و مەهاباد
حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق ڕەشیدیان، فەرزاد نووری، بێهرووز فەیزی، پووریا ئەحمەدی، دانش شەرەفی، سرووش نووربەخش و فەرزاد مەردۆخی که لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، دێولان و مەهاباد دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگە و زیندانەکاندا ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانش شەرەفی ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد
لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، پێنج هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی بەفرین مەحموودی، هیوا ئەمینی، ئەنوەر کورد، کەیوان نیکنام و عەلی ڕەسوولیان لە شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٣٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) بەفرین مەحموودی و ئەنوەر کورد، هاووڵاتیانی خەڵکی بۆکان،...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد لە مەهاباد، سەقز و سنە
پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین خالیدیان، وەهاب خەدیریپوور، ڕەحمان ڕەحیمپوور، جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەنازدار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی مەهاباد، سەقز و سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە و ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی حەسەن خەلیلی، محەممەد ڕەمەزانی، سادق کوردی، فەرهاد زەندی، مێهدی جەوانمەردی، چیاکۆ قوربه و مەنسوور مەولوودپووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار، سنە و دێولان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، دوو چالاکی...
زیاتربێبەشکردنی زیندانیی سیاسیی کورد حسەین عوسمانی لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی دەرمانی بە هۆی ڕێگریکردنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
حسەین عوسمانی، زیندانیی سیاسیی کورد کە یازدەهەمین ساڵ لە کۆی سزای ٣٠ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، لەم ڕۆژانەی دواییدا بە هۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کراوە و دوای سێ ڕۆژ خەواندن، ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) نەک تەنها ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی دەرەوی زیندان نەکراوە، بەڵکوو گەڕێنراوەتەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسیی ئەم زیندانە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ناسر ئەحمەدزاده، زاگرۆس ڕەسوولی، پارسا ڕەحیمی، فەرزاد حەمیدی و ئەفشین موستەفاپوور لە شارەکانی مەهاباد، سنە و نەغەدە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەکانی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شارەکانی سنە و ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناسر...
زیاتر