ناسر محەممەدی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2024

ئەمیر سلێمانی لە ورمێ لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ناسر محەممەدی لە زیندانی ورمێدا، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ئەمیر سلێمانی هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە. ئەمیر سلێمانی، ٣٠ ساڵان و خەڵکی ورمێ، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2024

ناسر محەممەدی لە ورمێ لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی ناسر محەممەدی (هەنگروانی)، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە. ناسر...

زیاتر