نەورۆز لە کوردستاندا ئارشیڤ - KHRN

سەرەڕای ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان و تێکدانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گێلان بەڕێوە چوو

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گێلانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی...

زیاتر

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد بە هۆی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆزدا

لە درێژەی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا بە بیانووی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆز لە شار و گوندە جیاوازەکانی کوردستاندا، لەم دوو ڕۆژەی دواییدا لانیکەم ١٥ هاووڵاتی، چالاکوان و هونەرمەندی کورد لە شاری سنە بانگهێشت کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە قەرارگای «شەهرامفەڕ»ی ئەم شارە و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە نێو ئەم...

زیاتر