نەورۆز ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی پێنج چالاکی کورد بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان (٢٠ی مەی) هەژار مەحموودی، خەڵکی پیرانشار و بەڕێوەبەری لاپەڕەی ئینستاگرامیی «شنۆیەکەم»، لەگەڵ چوار چالاکی خەڵکی شنۆ و هاوکاری ئەم لاپەڕەیەدا بە ناوەکانی دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، زاهیر حاجیپوور، پێشکەشکار و سەمیع مەحموودی ئەقدەم، مامۆستای زمانی کوردی، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی...

زیاتر

 ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٣ لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و دۆسیەسازی بۆ دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد

لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە شێوەی جێژنی گەورەی جەماوەریدا، بە بەرزکردنەوەی هێما کوردییەکان، هەڵکردنی ئاگر، هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ، سروودی شۆڕشگێڕانە و لە هەندێ حاڵەتدا هەڵگرتن و وتنەوەی دروشمی سیاسی، وەک نەریتێکی لێ هاتووە، نەریتێک کە جیا لە لایەنی کولتووری و ڕێکەوتی ساڵانەی نەورزۆ، لە خوێندنەوەیەکی میتۆلۆژیکەوە سەرچاوەی گرتووە کە نەورۆز وەکوو هێمای خەبات و سەرکەوتن لە ناو...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و سایین‌قەڵا

چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و سایین‌قەڵا بە ناوەکانی لوقمان حاجی‌خۆش، سالار بەیگی، عەلی شیری و ناسر مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان (١٢ی مەی) لوقمان حاجی‌خۆش، هاووڵاتیی خەڵکی «کۆنەقەڵا»ی شنۆ دوای بانگهێشتکردنی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. هەروەها سێ هاووڵاتیی...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی کورد بەردین جەعفەری

دوای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی بەردین (حەمزە) جەعفەری، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری گیەڵانی کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵان (٣ی مەی) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەردین جەعفەری لە شاری گیەڵانی کرماشان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم هونەرمەندە کوردەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ...

زیاتر

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٤ چالاک، هونەرمەند و هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ چالاک، هونەرمەند و هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یووسف حاجی خۆش، ڕەحیم ڕەفعەتی، فەخرەدین مودەڕیسی، ئومید ڕەشیدپاک، ئارمان ئیبراهیمی، سەلاح قازی، حیسامەدین مەحموودی، مەولوود ڕووستا، حەسەن ڕەسوولی، جەعفەر ڕەسوولی، محەممەد سوڵتانپوور، غەفوور شێخ‌محەممەدی، هادی لاوه و ئاکۆ ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر

سەلمان ئولفەتی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای کرماشاندا مانی لە خواردن گرت

سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان کە لە ١٤ ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوکات کاناڵی تێلێگرامیی «خرداندیشان زاگرس» که سەلمان ئولفەتی بەڕێوەبەری بووە، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە داخراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد، دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشینی دەستبەسەرکراو لە گیەڵان

سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵانی کرماشان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلمان ئولفەتی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە شەقامێکی شاری گیەڵاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی مەلەکشایی ئیلامدا

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشایی ئیلام بە ناوەکانی کامران بادبرووت و فەرەج ئەرسەن لەبەر بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە شاری مەلەکشایی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. دەوترێت ئەم...

زیاتر