هادی ڕوستەمی ئارشیڤ - KHRN

ئاب 1, 2023

پەیامی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: کەس دەنگی من نابیسێت

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە باسی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووە. ئەم زیندانییە کە خەرمانانی ١٣٩٦ (ئاگۆستی ٢٠١٧) بە تۆمەتی «دزی» دەستبەسەر کرا و سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووە، لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافەکانی مرۆڤ کراوە، ڕایگەیاندووە کە لەبەر دەنگهەڵبڕین لە ئاست ئەم حوکمەدا ٦...

زیاتر
ئایار 24, 2023

گواستنەوەی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن

ڕۆژی سێشەمەممە ٢ی جۆزەردان (٢٣ی مەی) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ. ئەم بەندکراوە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لە ڕۆژانی داهاتوودا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ هادی ڕوستەمییان بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی...

زیاتر
ئازار 29, 2023

سەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچی بەسەر هادی ڕوستەمیدا لە ورمێ

لەڕۆژانی ڕابردوودا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» لە لایەن دادگای کەیفەریی ورمێوە سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە لە کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (مارسی ٢٠٢٣) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ورمێوە دەر کراوە و دوێنێ سێشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2023

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست هەڕەشەکانی سەعیدزادە، بەرپرسی بەندی ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە پاش ڕادەستکردنی نامەی مانگرتنەکەی بە نووسینگەی پاسەوانیی ناوخۆی زیندان، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. دەوترێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەعیدزادە، بەرپرسی...

زیاتر
ئه‌یلول 7, 2022

سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی لە هادی ڕوستەمی کرد

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر) لیژنەیەکی دادوەری بە سەرۆکایەتیی ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە یاوەریی مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، سەردانی زیندانی ناوەندیی ورمێیان کرد. لەم سەردانەدا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، داوای لێ کردن چارەنووسی دۆسیەکەی دیاری بکرێت. سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وەڵامی داواکاریی ناوبراودا ڕایگەیاندووە کە...

زیاتر
ته‌مموز 5, 2022

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینی پەنجەکانی دەست، گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ورمێ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاست، لە بەندی ئەمنی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گەڕێنراوەتەوە. ئەم زیندانییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەرداندا (١٢ی ژوەن) دوای کەوتنە بەر ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی زیندانی تارانی گەورە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گواسترابوویەوە. لەم لێدانەدا ددانێکی شکاوە و قەفەزەی سینگ و لووتیشی بە...

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی هادی ڕوستەمی لە بەندی ئەمنی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەست کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانەوە (١٢ی ژوەن) دوابەدوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانی تارانی گەورەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گواستراوەتەوە، بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاریی پزیشکیی بۆ دابین بکرێت، هێشتا لە بەندی ئەمنی ئەم زیندانەدایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم زیندانییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەرداندا (١٢ی ژوەن) بە دەستووری مورتەزا محەممەدی،...

زیاتر
حوزه‌یران 17, 2022

نادیاربوونی چارەنووسی هادی ڕوستەمی دوای ئەشکەنجەدرانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە تاران

هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینی چوار ئەنگووست دەست کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانەوە (١٢ی ژوەن) دوابەدوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە، لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) چەند کەس لە هێزەکانی زیندان چوونەتە تیپی یەکی هۆڵی ٩ی زیندانی تارانی گەورە و دەستیان داوەتە ئەشکەنجە...

زیاتر
حوزه‌یران 8, 2022

مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی هەشت زیندانی لە تاران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) هەشت زیندانیی بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ زیندانێکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی نووسینگەی زیندان کراون، بەڵام بە هۆکاری نادیار گواستنەوەیان خراوەتە کاتێکی تر و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حوکمی ئەم کەسانە پەسەند کراوە، هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە. تۆڕی...

زیاتر