هێمن مسته‌فایی ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 21, 2023

هێمن مستەفایی لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان (٢١ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی هێمن مستەفایی، بەندکراوی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنەماڵەی ئەم زیندانییە و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە بەردەم زیندانی ناوەندیی سنە کۆ بوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی هێمن مستەفاییان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 1, 2022

مەترسیی لەسێدارەدانی دەستبەجێی دوو بەندکراو لە زیندانی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە بە دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدامیان بە ناوەکانی شۆرش موروەتی و هێمن مستەفایی ڕاگەیاندووە کە حوکمەکانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. ئەم دوو بەندکراوە کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە لایەن دادگای کەیفەریی ١ی سنەوە سزای «قەساسی نەفس»یان بۆ بڕاوەتەوە، ئێستە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون و هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی دەستبەجێی حوکمەکەیان لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 1, 2021

سنه‌؛ هێمن مسته‌فایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوکمی ئێعدام ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار هێمن مسته‌فایی زیندانیی كورد كه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی گواسترایه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانیی ناوه‌ندیی سنه‌.  هێمن مسته‌فایی له‌ دایكبووی ساڵی ١٣٦٨و دانیشتووی شاری «کانی دینار»ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوانه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌می ١٣٩١ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی ئەندامێکی پێشووی سپای پاسداران به‌ ناوی ئێبراهیم موحه‌ممه‌دی له‌ مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراو ڕه‌وانه‌ی...

زیاتر