هەرێمی کوردستان ئارشیڤ - KHRN
پەناخوازی کورد بێهزاد خەسرەوی دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کرا
بێهزاد خەسرەوی، پەناخوازی سیاسیی کورد و لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لەم ساڵانەی دواییدا دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوو، ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سلێمانی دەستبەسەر کرا و لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕادەستی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە. بنەماڵەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفۆنیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە لەگەڵ برایەکی بێهزاد خەسرەویدا، ئاگادار...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستاندا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی چیای قەندیل لە نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی دۆشکەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دیوی هەرێمی کوردستانی چیای قەندیلدا بە دۆشکە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...
زیاترسوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە
شەوی پێنجشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبەر) سوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ئەندامەی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەرکی پارێزەریی ژمارەیەک دۆسیەی پێوەندیدار بە تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردەوە لە هەرێمی کوردستانی گرتبووە ئەستۆ و چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکاندا
هاووڵاتییەکی ٥٠ ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی قازی موستەفا لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ناوچە سنوورییەکاندا و لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە «ئەزگەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان و گیانی لەدەست داوە. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە بەشێک لە...
زیاتردوو ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) ٢ ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چالاکیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە ناوچەی «هەڵشۆ»ی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی گوللە تیرۆر کراون....
زیاتر