هەشتی مارس ئارشیڤ - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لە سنەدا

تا ئێستا لەسەر چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەممەدڕەزایی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار ژنەچالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بوون. سەرەڕای بەدواداچوونی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە کوردستاندا؛ لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی دەستبەسەر کران

لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی، دوو چالاکوانی ژنی خەڵکی سەقز و دێولان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. ڕۆژی ڕابردوویش هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو ژنەچالاکی دیکە بە ناوەکانی سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعیدی بڵاو کرایەوە کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە شاری سنە؛ سۆما محمەممەدڕەزایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

سۆما محمەممەدڕەزایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە پاساژی ئەڵماسی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم ژنەچالاکە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی...

زیاتر
ئازار 7, 2025

ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، بە بەشداریی بەربڵاوی چالاکانی بواری ژنان، پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتی لە سنە بەڕێوە چوو

ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٥) سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ژمارەیەک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لەگەڵ چالاکانی پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتیدا لە شاری سنە گرد بوونەوە و یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی حەوت گرووپی مەدەنیی سنە بە ناوەکانی...

زیاتر