والی دورودی ئارشیڤ - KHRN
كانونی یهكهم 17, 2019
والی دورودی و عومەر ئیمامی پاش ٢٣ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ئەبەرکوهی یەزد ئازادکران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ٢٦ سەرماوەز / ١٢.١٧، "والی دورودی" و "عومەر ئیمامی"، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، لە ٢٤ەمین ساڵی بەندکرانیاندا لە بەندیخانەی ئەبەرکوهی یەزد ئازادکران. ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٥ / ١٩٩٦.٠٦ لەمیانەی شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و "حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" دەستبەسەرکران و پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ بەندیخانە دیزڵئاوای کرماشان گوازرانەو. والی دورودی و عەمەر ئیمامی پاشان...
زیاتروالی دورودی – بەندیخانەی ئەبەرکوهی یەزد
زیاتروالی دورودی
هاوڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران
دەستبەسەرکران: جۆزەردانی ١٣٧٥ / ١٩٩٦.٠٦
سزا: ٢٥ ساڵ بەندکران
تۆمەت: دژایەتیکردنی خودا (محاربە)
ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی کراوەی ئەبەرکوهی یەزد