وریشە مورادی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان و پشتیوانیکردن لە وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ١٧ ڕێکخراوەی ئێرانی و جیهانیی مافەکانی مرۆڤ, لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدا، داوایان کردووە دەسبەجێ سزای لەسێدارەدانی سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان لە ئێراندا هەڵبوەشێتەوە. لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا وتراوە: «دوای دەسپێکردنی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسانەوە بە مەبەستی زاڵکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن شەپۆلێکی نوێی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2024

بێبەشکردنی وریشە مورادی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان

وریشە مورادی، ژنەچالاکی کورد کە ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، بە دەستووری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندانی ئێڤین لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە هۆی مانگرتنی ٢٠ ڕۆژەوە تووشی کێشەی کۆئەندامی هەرس بووە،...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 10, 2024

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد ە ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنەکانی دادگاییکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژانی ٢٧ی جۆزەردان (١٦ی ژوئەن) و ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣دا (٥ی ئۆکتۆبەر) بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبەر) بە پارێزەرەکانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2024

وریشە مورادی دوای بیست ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە پاش داواکاریی چالاکان، دامەزراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هاوبەندییەکانی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2024

پشتیوانیکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە وریشە مورادی و داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای پشتیوانیکردن لە وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە شازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، داوایان لێ کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. ئەم چالاکانە لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٦ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و هاوکات لەگەڵ وریشە مورادیدا مان لە خواردن دەگرن و داوایان لەم زیندانییە سیاسییە کردووە دوای ئەم ڕۆژە کۆتایی بە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2024

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی لە پازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا

دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە بەرانبەر دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا پازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووری خۆی تێدەپەڕێنێت، ناجێگیر و خراپە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کێشی ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا ٧ کیلۆ دابەزیوە و دۆخی تەندروستیشی بە هۆی دابەزینی زەخت، میگرێن، ئازاری جومگەکان و کەمەرەوە چووەتە حاڵەتێکی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2024

پاش دۆسیەسازییەکی نوێ لە زینداندا؛ سزای ٦ مانگ بەندکران بۆ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی

پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی زیندان» هەرکامە سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ڕوونکردنەوە: لەم دۆسیە هاوبەشەدا، سزای بەندکران بۆ سێ زیندانیی سیاسیی دیکەیش دەرکراوە. بەپێی حوکمەکە، نەرگس محەممەدی و مەحبووبە ڕەزایی هەرکامە سزای ٦ مانگ و پەریوەش موسلیمی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە بەپێی ئەو...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2024

یازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووری وریشە مورادی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا

وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووردا دژ بە سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندایە. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لەم ماوەیەدا تووشی دابەزینی زەخت، ئێشی جومگەکان و بێخەوی بووە و سەرەڕای ڕاسپاردەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین، تا ئێستا ئامادە نەبووە کانوولە وەربگرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، وریشە مورادی کە بە تۆمەتی «بەغی»...

زیاتر