٢٥ی نۆڤامبەر ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد
ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا و دەرکردن لە کاری ژنانی چالاکی کورد و هەروەها بارودۆخی ژنانی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا؛ لە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ (٢٦ی نۆڤامبەری ٢٠٢٣) تا ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤). لەم ڕاپۆرتەدا کە بە پشتبەستن بە...
زیاتربەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە سنە
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز (٢٤ی نۆڤامبەر) لە سەروبەندی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژناندا، ژمارەیەک لە ژنانی کوردستان بە بیروباوەڕی جیاوازەوە سەردانی مەزاری قوربانیانی ژنکوشتن و ژنانی گیانبەختکردوویان کرد و یادی ئەو ژنانەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەشداربوان دوای ئەوەی چوونە سەر مەزاری بەشێک لەو ژنانەی بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون و هەروەها ژنانی گیانبەختکردووی...
زیاتر