٨ی مارس ئارشیڤ - KHRN

باران ساعیدی و لەیلا پاشایی بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران

باران ساعیدی و لەیلا پاشایی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو ژنەچالاکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەربوونی ژنانی چالاکی کورد  لەیلا پاشایی و باران ساعیدی

لەسەر چارەنووسی باران ساعیدی و لەیلا پاشایی کە بە ڕیز لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٩ و ١٠ی مارسی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو ژنە چالاکوانە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان و تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لە سنەدا

تا ئێستا لەسەر چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەممەدڕەزایی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار ژنەچالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بوون. سەرەڕای بەدواداچوونی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە کوردستاندا؛ لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی دەستبەسەر کران

لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی، دوو چالاکوانی ژنی خەڵکی سەقز و دێولان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. ڕۆژی ڕابردوویش هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو ژنەچالاکی دیکە بە ناوەکانی سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعیدی بڵاو کرایەوە کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە شاری سنە؛ سۆما محمەممەدڕەزایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

سۆما محمەممەدڕەزایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە پاساژی ئەڵماسی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم ژنەچالاکە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی...

زیاتر
ئازار 7, 2025

ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، بە بەشداریی بەربڵاوی چالاکانی بواری ژنان، پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتی لە سنە بەڕێوە چوو

ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٥) سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ژمارەیەک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لەگەڵ چالاکانی پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتیدا لە شاری سنە گرد بوونەوە و یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی حەوت گرووپی مەدەنیی سنە بە ناوەکانی...

زیاتر

بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی لە سەروبەندی ڕۆژی هەشتی مارسدا

لە سەروبەندی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژناندا، ژمارەیەک لە چالاکانی مافەکانی ژنان لە شاری سنە، لەوانە سیمین چایچی، بەهار زەنگیبەند و سورەییا خدری، لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامییەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها پێنج چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی خەبات دێهدار، جەمال ئەسەدی، تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی و ئێقباڵ شەعبانی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە و لە لایەن لێپرسەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە هەڕەشەیان لێ...

زیاتر
ئازار 8, 2022

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە؛ ٣٤ حاڵەتی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ٧٨ ژن، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی دەیان ژنەچالاکوانی کورد

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی هەشتی مارسەوە، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕی داوەتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ژنان، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی ژنەچالاکوانانی کورد لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا (١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ – ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠). بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٧٨ ژن و منداڵی کچ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران دەستیان...

زیاتر