پاوە ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 29, 2024

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی فەرید عینایەتی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان

فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو، دوای ٤٢ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە کرابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، زەختی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2024

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی فەرید عینایەتی لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»

فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان. ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت، لە سی و پێنجەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بێبەشکردنی بەردەوامی لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 5, 2024

برینداربوونی ماردین شوکری، کۆڵبەری خەڵکی پاوە، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

ماردین شوکری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا...

زیاتر
ئه‌یلول 21, 2024

فەردین ڕوستەمنژاد، کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە، دوای ١٨ مانگ برینداری گیانی لە دەست دا

فەردین ڕوستەمنژاد، کۆڵبەری لاوی خەڵکی گوندی «شمشێر»ی پاوە کە ١٨ مانگ لەمەوپێش بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار و تووشی بڕینی مۆخ بووبوو، بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کۆڵبەرە لاوە کە بە درێژایی ١٨ مانگی ڕابردوو بەتەنها لەگەڵ کچەکەی و لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژیا، ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٢٠ی سێپتامبەری...

زیاتر
ئه‌یلول 11, 2024

بەردەوامبوونی کاولکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

لە یەک حەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی جادە و بنکەی سەربازی، بەشێک لە بەرزاییەکانی کوێستانی پارێزراوی شاهۆ لە گوندی «شمشێر»ی شاری پاوەی تێک داوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە لە یەک حەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی «زاولیی گەورە» و «زاولیی بووچک»، کاروانێکی کەرەستەی جادەسازیی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە...

زیاتر
ته‌مموز 24, 2024

دەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش چالاکی مەدەنی دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی

دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو ئیسماعیل کەریمی لە گوندی نەجەفئاوای کامێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک لە بەشداربوانی ئەم ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) لانیکەم شەش چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران و پاوە بە ناوەکانی فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، ئامانج قوربانی، فەرزین موەفەقی، ئەمیر...

زیاتر
ئاب 17, 2023

هاووڵاتییەکی پاوە لەبەر لابردنی لەچکی زۆرەملێ و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) هاووڵاتییەک بە ناوی فرمێسک بابایی دوای لابردنی لەچک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە شەقامێکی نزیک بە قایمقامیەت (فەرمانداری)ی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە پەنایان بردووەتە بەر لێدان و توندوتیژی.

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2023

لە پاوە هونەرمەندی کورد شاهۆ حسەینی دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی «بێلاچاو» دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندی کورد شاهۆ حسەینی لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هونەرمەندەیان دەستبەسەر کردووە. شاهۆ حسەینی دوو ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵک، کلیپێکی بە ناوی «بێلاچاو» بڵاو کردبووەوە. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هونەرمەندە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی زانیار ئەسەدی، سۆرن ئەسعەدی و ماردین قادری بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە ڕفێنراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی کامێراندا زانیار ئەسەدییان ڕفاندووە و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنیش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان. سەرچاوەیەکی تر لە پاوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر