پیرانشار ئارشیڤ - KHRN
لە سەروبەندی نەورۆزدا؛ زاڵکردنی کەشی ئەمنی و بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد
هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروبدنەی نەورۆزدا لە ڕێگای زاڵکردنی کەشی ئەمنییەوە لە هەندێ لە شارەکاندا، لەوانە پیرانشار، ڕێگرییان کردووە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە نەورۆز. هەر لە درێژەی ئەم گوشارانە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مەتین (بێهزاد) چووپانی، ئەبووبەکر خاتەمی، هادی جامعی، مەسعوود خزری، سەلمان پاسەنگ و هەروەها فواد کەشاوەرز، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارۆچکەی...
زیاترسوعدا خەدیرزادە و منداڵە ساواکەی مۆڵەتی پشووی کاتییان پێ درا
زیندانیی سیاسیی کورد سوعدا خەدیرزادە کە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا سۆلینا ئیسماعیلی ٤٠ مانگە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا بەند کراون، مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا بە بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت و بۆ...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی حەسەن خەلیلی، محەممەد ڕەمەزانی، سادق کوردی، فەرهاد زەندی، مێهدی جەوانمەردی، چیاکۆ قوربه و مەنسوور مەولوودپووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار، سنە و دێولان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، دوو چالاکی...
زیاترلە پیرانشار کچێکی ١٧ ساڵان بە ناوی کانی عەبدوڵڵاهی بە دەستی باوکی کوژرا
ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) کچێکی ١٧ ساڵان بە ناوی کانی عەبدوڵڵاهی لە پیرانشار بە دەستی باوکی کوژرا. دەوترێت هۆکاری ئەم کوشتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کانی بە دزیی بنەماڵەکەیەوە مۆبایلێکی هەبووە و بە کاری هێناوە. کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە بکوژ لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار و سەردەشت
شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و سەردەشت بە ناوەکانی جێگر موجاهیدی، کەیوان ئەساسه، فەرهاد پله، ڕەحیم عەلیزاده، حەسەن حەسەننژاد و محەممەدئەمین حەسەننژاد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢١ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) حەسەن حەسەننژاد و کوڕەکەی محەممەدئەمین حەسەننژاد، دانیشتووی گوندی «سیسەر»ی سەردەشت، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە پیرانشار
شەش هاووڵاتی و چالاکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەنوەر ئیبراهیمی، موراد ئوستوار، نیعمەت ئەحمەدنژاد، محەممەد سوهرابی، فەردین مەحموودی و هیوا شوجاعی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پیرانشار هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری محەممەد سوهرابی، لە...
زیاتربەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ چوار کەسی دیکە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
دوازدە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەمین بازیان، خالید مەحموودیان، جەمال شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە گوندی «قومقەڵا»ی مەهاباد هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی...
زیاتربەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دوازدە کەسی دیکە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
دوازدە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵاعومەری، نوورەدین مەلاعەلیزاده، تۆفیق ئەمینی، محەممەد بێهرووزی، ئیبراهیم گوڵعەنبەر، بێهزاد مەحموودی، سۆران محەممەدپوور، مووسا ڕەسوولی، ئارام محەممەدی، ئەفشین ساعیدی، هێمن بەهرامی، سۆران ئەرشەد و کاوه ئوستوار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، شنۆ، پیرانشار و کرماشان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە شارەکانی ورمێ و کرماشان. بەپێی ئەو زانیاریانەی...
زیاترحاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
حاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی ڕێکخراوەی فێرکاریی زمانی کوردیی «بەیان»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە چەند حەفتەیەک لەمەوپێش لە لایەن دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەمیر محەممەدی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٥ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی...
زیاتر