پەخشان عەزیزی ئارشیڤ - KHRN
بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان و پشتیوانیکردن لە وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ١٧ ڕێکخراوەی ئێرانی و جیهانیی مافەکانی مرۆڤ, لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدا، داوایان کردووە دەسبەجێ سزای لەسێدارەدانی سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان لە ئێراندا هەڵبوەشێتەوە. لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا وتراوە: «دوای دەسپێکردنی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسانەوە بە مەبەستی زاڵکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن شەپۆلێکی نوێی...
زیاترپاش دۆسیەسازییەکی نوێ لە زینداندا؛ سزای ٦ مانگ بەندکران بۆ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی
پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی زیندان» هەرکامە سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ڕوونکردنەوە: لەم دۆسیە هاوبەشەدا، سزای بەندکران بۆ سێ زیندانیی سیاسیی دیکەیش دەرکراوە. بەپێی حوکمەکە، نەرگس محەممەدی و مەحبووبە ڕەزایی هەرکامە سزای ٦ مانگ و پەریوەش موسلیمی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە بەپێی ئەو...
زیاتردووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی دیسانەوە دوا خرا
دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەڕێوە بچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەمووزادی ڕاوێژکاری دادگاکە، جارێکی تر هەڵوەشایەوە و دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ئەمە دووهەم جارە کە دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە سیاسییە کوردە هەڵدەوەشێتەوە، پێشتریش وا بڕیار بوو ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣...
زیاترکۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی دوا خرا بۆ کاتێکی تر
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کاتی دیاریکراودا بۆ دادگاییکردنی، بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو، لە ماڵپەڕی «بیدارزنی»دا بڵاو کرایەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک...
زیاتر