پەروین ئەدوایی ئارشیڤ - KHRN
پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنیی کورد، بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ...
زیاترئازادکردنی زاهید خالیدیان لە زیندانی قوروە و بەردەوامیی دەستبەسەربوونی پەروین ئەدوایی و ئەفشین حسەینپەناهی لە زیندانی سنەدا
زاهید خالیدیان، کاسبکاری خەڵکی قوروە کە بە بۆنەی مانگرتنە گشتییەکەی دژ بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندانی قوروە ئازاد کرا. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەروین ئەدوایی لە ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەوە (چاکسازیی ژنان) گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی ئەم زیندانە و ئەفشین حسەینپەناهییش دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە لە...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەربوونی پەروین ئەدوایی لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ژنانی سنەدا
دوای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان)دایە و مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەری پێ نەدراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی ئەم دوو حەفتەیەدا بە ڕۆژ بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد پەروین ئەدوایی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان
دوای تێپەڕینی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دوای سەردانکردنی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ...
زیاترفەریدە وەیسی و پەروین ئەدوایی لە بەندیخانەی ژنانی سنە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
"پەروین ئەدوایی" و "فەریدە وەیسی" لە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٩ لە ناوەنی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنەدا دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "فەریدە وەیسی پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە برایە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە و وابڕیاربوو بە دانانی بارمتە ئازادبکرێت بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، ناوبراو هێشتا لەکاتێکدا ڕەوشی...
زیاترپەروین ئەدوایی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ژنانی سنە ڕەوانەکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، "پەروین ئەدوایی"، چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی ٢ ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان) ی سنە ڕەوانەکرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرابوو، بەڵام ئەو سزایە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا بۆ ٢ ساڵ کەم کرایەوە. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ تۆڕ دا و...
زیاترپەروین ئەدوایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢ی رەزبەر/ ٠٩.٢٤ پەروین ئەدوایی، ژنەچالاکوانی کورد بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە سنە (ناسراو بە بەندیخانەی ژنان) ئازاد کراوە. ئەم ژنەچالاکوانە لە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ/ ٠٧.٢٧ پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. ناوبراو لە رێکەوتی حەوتی رەزبەر/ ٠٩.٢٩ پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکان...
زیاتر