پەیمان ئیسماعیلپوور ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی لەک»ی بۆکان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە. هاوکات هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی بێهرووز فەرهەنگ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٤ ڕەشەمەی ١٤٠٣...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و جوانڕۆ
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی دیاکۆ خزری، پەیمان ئیسماعیلپوور و یەحیا مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و جوانڕۆ دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١٣ی فێبرییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەیمان ئیسماعیلپوور لە گوندی «حاجی لەک»ی بۆکان و ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرد. دەستبەسەرکردنی پەیمان ئیسماعیلپوور بەبێ مۆڵەتی یاسایی بووە...
زیاتر