پەیمان مینبەری ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان؛ بانگهێشت و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
ئارەزوو و ئەفشین مینبەری، خوشک و برای پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ سێ خزمی دیکەیاندا بە ناوەکانی ڕەحیم مینبەری، کەریم مورادی و سەباح مینبەری، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە خراونەتە بەر هەڕەشە و گوشارەوە و بۆ سێ کەسیشیان لە فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی سنەدا دۆسیەی یاسایی کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەحیم مینبەری،...
زیاتردەستبەسەرکردنی زانا مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی «حاجیئاوا»ی شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. زانا مینبەری، خوشکەزای پەیمان مینبەرییە...
زیاتر