چالاکی بواری مافەکانی ژنان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 3, 2025

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ژینا مودەڕیس گورجی لە زیندانی ژنانی سنەدا

سەرەڕای تێپەڕینی هەشت مانگ لە جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی ژینا مودەڕیس گورجی، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە تا ئێستایش هەر لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ڕاگیراوە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها یەک جار مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ دراوە. ئەم ژنە چالاکە پێشتریش لە ماوەی دوو جار دەستبەسەرکردن لە خەرمانانی ١٤٠١ و خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٢ و ئاپریلی ٢٠٢٣) بە...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لە سنەدا

تا ئێستا لەسەر چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەممەدڕەزایی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار ژنەچالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بوون. سەرەڕای بەدواداچوونی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەربوونی پەروین ئەدوایی لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ژنانی سنەدا

دوای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان)دایە و مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەری پێ نەدراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی ئەم دوو حەفتەیەدا بە ڕۆژ بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2025

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد پەروین ئەدوایی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

دوای تێپەڕینی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دوای سەردانکردنی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ...

زیاتر
ئایار 25, 2024

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافەکانی ژنان، سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپا

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت» سزای ١٠ ساڵ بەندکران، «هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دواکۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم...

زیاتر