ڕاشد جەودەت ئارشیڤ - KHRN
ئهیلول 21, 2021
لە زەنجان زیندانییەک لە سێدارە درا
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان، زیندانییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ڕاشد جەودەت ڕەبەت (جەودەتیان) لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لە سێدارە دراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو. ناوبراو ٥٢ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی «شەشماڵ»ی ورمێ بوو.
زیاتر