ڕامین حسەینپەناهی ئارشیڤ - KHRN
ئەفشین حسەینپەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) ئەفشین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و برای ڕامین حسەینپەناهی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، لە شاری سنە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسەینپەناهییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کردووە. ئەم...
زیاترلێبوردنی نێونەتەوەیی: بەرپرسانی ئێران کۆتایی بە شاردنەوە و سەپاندنی ڕەنج بەسەر بنەماڵەی لەسێدارەدراواندا بێنن
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دووهەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی ڕامین حسەینپەناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادیدا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە کۆتایی بە شاردنەوە و سەپاندنی ڕەنج بەسەر بنەماڵەی لەسێدارەدراواندا بێنن.بەرەبەیانی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧، ڕامین حسەینپەناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی، سێ زیندانیی سیاسیی کورد، کە پێشتر دەستبەسەر و بە تۆمەتی «موحارەبە» حوکمی لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج لە سێدارە...
زیاتر