ڕۆژنامەوان ئارشیڤ - KHRN
ئەژدەر پیریی سارمانلوو، ڕۆژنامەوان و توێژەری کورد، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا
ئەژدەر پیریی سارمانلوو، سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەجەوە سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و ئینتەرنێتی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم ڕۆژنامەوانەی خەڵکی چاڵدێران لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵدا (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج بەڕێوە چووە و لە ڕۆژانی...
زیاترڕۆژنامەوانی کورد ڕەسوول گەللەبان دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) ڕەسوول گەللەبان، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی «ارومیە ٢٤» دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکاری گشتیی ورمێوە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم شارەدا بانگهێشتی بەردەم پۆلیسی فەتا کراوە و پاشان دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر...
زیاتر