ڕێبوار ڕەشیدی ئارشیڤ - KHRN
ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری کورد، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری کوردی خەڵکی بانە، دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کاسبکارە ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕ (٧ی جولای) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. ئەم کاسبکارە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی...
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان (٢٦ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «بڕوێشکانی»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی دەستبەجێ کوژراوە. یەک لە هاوڕێیانی ئەم کۆڵبەرە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە سنووری بڕوێشکانیی بانە، ڕێبوار ڕەشیدی لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی تردا لە...
زیاتر