ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە کوردستاندا؛ لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی دەستبەسەر کران
لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی، دوو چالاکوانی ژنی خەڵکی سەقز و دێولان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. ڕۆژی ڕابردوویش هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو ژنەچالاکی دیکە بە ناوەکانی سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعیدی بڵاو کرایەوە کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی...
زیاتربەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە شاری سنە؛ سۆما محمەممەدڕەزایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا
سۆما محمەممەدڕەزایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە پاساژی ئەڵماسی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم ژنەچالاکە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی...
زیاترڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، بە بەشداریی بەربڵاوی چالاکانی بواری ژنان، پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتی لە سنە بەڕێوە چوو
ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٥) سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ژمارەیەک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لەگەڵ چالاکانی پیشەیی، کرێکاری و دایکانی ئاشتیدا لە شاری سنە گرد بوونەوە و یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی حەوت گرووپی مەدەنیی سنە بە ناوەکانی...
زیاتر