ڕەزا ڕەمەزانی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2024

مانگرتنی سێ بەندکراو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا

هادی ڕوستەمی، ڕەزا ڕەمەزانی و سەلاح کەریمی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئیلام و بۆکان، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم سێ بەندکراوە کە لە دوازدەهەم و سێزدەهەم ڕۆژی مانگرتندان، لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی...

زیاتر

کرماشان؛ ئازادبوونی ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ڕەزا ڕەمەزانی، ئارەش دارابی، یەحیا سەیدمورادی و ئەفشین سەیدمورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواستبرابوونەوە بۆ زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٦ی خەرمانان ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشوانی خەڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی...

زیاتر

کرماشان؛ ڕەزا ڕەمەزانی هێشتا هەر لە زیندانی دیزڵ ئاوا دەستبەسەرە

ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاباد کە ڕۆژی ١١ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئەم ڕێکخراوە ئەمنیەتی-سەربازییەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا. ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا دەرفەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.هەواڵنێری ئیرنا لە ١٢ی پووشپەڕدا لە زمانی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی دادگوستەریی پارێزگای کرماشانەوە ڕایگەیاندبوو کە سپای پاسداران هەندێ کەسی بە تۆمەتی «بانگەشەی...

زیاتر