ژنکوشتن ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 28, 2024

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی سەڵماس، بە دەستی باوکی کوژرا

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، بە بیانووی ئەو شتەی پێی دەڵێن «بەرگری لە نامووس»، بە دەستی باوکی کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٧ی جولای) ڕووزبێهـ چووپانی، باوکی ئەم ژنەلاوە، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی. دەوترێت...

زیاتر
ته‌مموز 18, 2024

کوشتنی ژنەلاوی خەڵکی سنە ئایدا حەیدەریان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ (١٧ی جولای) ژنێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی ئایدا حەیدەریان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە. ئەم هاووڵاتییە ٣١ ساڵەیە فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بوو. دەوترێت هاوسەرەکەی دوای کوشتنی ئایدا هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستە لە ناوەندێکی پزیشکیی سنەدایە. تا ئێستا لەسەر وردەکاری و هۆکاری ئەم ژنکوشتنە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر
ئازار 16, 2024

کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەی بە دەستی هاوسەرەکەی لە کرماشان

ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2023

کوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی باوکی لە پیرانشار

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی لاو لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە ترووسکە عەبدوڵڵازادە، ٢١ ساڵان، خێزاندار و دایکی دوو منداڵی ٨ و ٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «کاسەگەران» و دانیشتووی شاری پیرانشار ڕاگەیەنراوە. دەوترێت هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە لاوە کە بە زەبری بنەماڵەکەی لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەگەڵ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 6, 2023

کوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە سەردەشت

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی ٢١ ساڵان بە ناوی شەهین ئیبراهیمزادە لە نزیک گوندی «گوڵان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوک و مامەی کوژراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١٤ ژن و کچ-منداڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.

زیاتر
ئه‌یلول 30, 2023

کوژرانی قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری لە سەردەشتدا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) فاتمە محەممەدپەناهی، خەڵکی گوندی «مارغان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە دەستی دوو زڕبرا و هاوسەرەکەی کوژراوە. فاتمە کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بوو، ساڵێک دوای هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە ئامۆزاکەیدا ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە, بەڵام بنەماڵەکەی لەگەڵ بڕیارەکەیدا نەبوون و ڕێگرییان لێ کردووە. فاتمە محەممەدپەناهی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی مارغان...

زیاتر
ئه‌یلول 10, 2023

لە ڕوانسەر کچێکی ١٤ ساڵان بە دەستی براکەی کوژرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی...

زیاتر

کچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...

زیاتر
ته‌مموز 8, 2023

کوژرانی کچێکی ١٥ ساڵان بە دەستی باوکی لە پیرانشار

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٧ی جولایی ٢٠٢٣) کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی «زیلان ئەیوەز» لە گوندی «زێوە»ی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. عەبدولسەلام ئەیوەز، باوکی زیلان، دوای پەلاماردان و لێدانی قورسی کچەکەی، دوو گوللەی پێوە ناوە و کوشتوویەتی، دوای کوشتنەکەیش خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئینتیزامی کردووە. عەبدولسەلام ئەیوەز لە کۆنەوە پێشینەی توندوتیژیی...

زیاتر